الرئيسية / بەشی کوردی

بەشی کوردی

دە ساڵ پاش مانگرتنی ٢٠١٢ـی خوێندکارانی کیوبێک

ئەمساڵ دەیەمین ساڵیادی "بەهاری بەڵاڵووک" دەگێڕین، کە نوێنەرایەتیی گەورەترین بزووتنەوەی جەماوەری لە مێژووی کیوبێک دەکات. ئەم مانگرتنەی خوێندکاران سەدان هەزار خوێندکاری کۆ کردەوە لەپێش ئەوەی ببێتە بزووتنەوەیەکی فراوانتر، کە حکوومەتە ڕق لێبووەکەی جۆن چارێست (Jean Charest) داڕووخاند. ئەم نموونەیە لە پێچەوانەیەکی ڕەبەق لە دۆخە خەماوییەکەی بزووتنەوەی خوێندکاران لە ساڵانی ڕابردوودا وەستاوە.

أكمل القراءة »

ئێران: سەرکوتاندن کاردانەوەی توند هاندەدات و بانگ لە بۆ مانگرتنی گشتی دەکات

لەو کاتەی بزووتنەوەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی وڵات لە ئێران دەچێتە چوارەمین هەفتەی، هەوڵەکانی ڕێژیم لە بۆ سەرکوتکردنی تەنها ئاوا دەردەکەوێت کاریگەریی هەژاندنی پترتری جەماوەران و ڕاکێشانی توێژەگەلەی نوێی هەبێت. گەنجانی سەر خیابان و لەناو کەمپەسەکانی زانکۆ ئێستا پەیوەست بوونە بە هەزاران خوێندکارانی فێرگە و کاردارانی بازاڕ، و هەروەها توێژەگەلێکی گرنگی چینی کرێکار.

أكمل القراءة »

ئێران: لە بۆ ڕووخاندی ڕژێمی مەلاکان، لە بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵاگر!

ئەمەی خوارەوە نامیلکەیەکی نمونەیییە، کە لەلایەن ڕەوتی نێونەتەوەییی مارکسیخوازەوە بەرهەم هێنراوە، تاوەکوو لەو بۆنە و خۆپیشاندانەی لە یەکڕیزییەکەوە لەگەڵ بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕ لە ئێران بەڕێوە دەچێت بڵاو بکرێتەوە. هەڵوێستی ئێمە دەخاتە ڕوو کە چۆن دەبێت ئەم بزووتنەوەیە سەرۆدەرە پێشبکەوێت. بڕووخێت ڕژێمی مەلاکان! بڕووخێت ئیمپریالیزم! بڕووخێت سەرمایەداری!

أكمل القراءة »

ژینا ئەمینی: دروشمێک، بانگەوازێک، ڕێگەیەک

لە ١٣ سێپتەمبەر، “پۆلیسی ڕەوشت”ـی ئێران ژینا ئەمینی کچەکوردی دەستگیر کرد لە تاران کە لە شارەکەی خۆیەوە، سەقز، لە بۆی هاتبوو، کاتێک لەگەڵ براکەیدا بووە. براکەی هەوڵی دا دەستتێخەری بکات و لە ئاژانەکانی پرسی “ئێمە غەریبەین لێرە، بۆ دەستگیری ئەکەن؟” وەڵامەکەیان لێدان بوو لەویش.

أكمل القراءة »

بریتانیا: مەرگی شاژن – لە سەردەمێکەوە بۆ دانەیەکی دیکە

وەک درێژترین شاژنی دەسەڵاتداری وڵاتەکە، شاژنە ئەلیزابێتی دووەم نوێنەرایەتی سەردەمی سەقامگیری جاران دەکرد. کۆچی دوایی ئەو سەرەتای نیشانەی سەردەمێکی نوێی قەیران دەکات؛ ئەستووندەکێکی داڕووخاوی دیکەی دامەزراوەی بەریتانیا.

أكمل القراءة »

“ڕۆژانی حوزەیران”ـی ١٨٤٨: گڕکانەکەی شۆڕش دەگڕکێنێت

ساڵی ١٨٤٨ ساڵی شۆڕش بوو لە ئورووپا، کرێکارە فەڕەنسایییەکان هەڵسان و هەڵچوونە سەر خیابان. ئەمڕۆ وەکوو مارکس لەو کاتەدا نووسیویەتی، تارمایییەک جارێکی دیکە چینە دەسەڵاتدارەکان ڕاودەنێت – تارمایییەکی کۆلاگری.

أكمل القراءة »

پیلۆسی سەرشێتانە چین دەورووژێنێت بە سەردانەکەی تایوان

پاش ڕۆژانێک لە تێڕامان چڕ و خۆدزینەوە، دوێنێ نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە جێتێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە شاری (تایپێ)ـی پایتەختی تایوان نیشتەوە.

أكمل القراءة »

سریلانکا: وێنەی بارودۆخی داهاتوو

لە ڕۆژی شەممە ٩ـی تەمموز، دەیان هەزار خەڵکی ئاساییی سریلانکا زاڵ بوون بەسەر ئاژاوەی گواستنەوەدا تاوەکوو لەسەر کۆڵۆمبۆی پایتەختدا داببەزن. بەربەستەکانی پۆلیس هەر وەک چوکڵی شقارتە لادەبران و جەماوەر لەبەردەم قادرمەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمیی سەرۆک وەستان. و پاشان، ئەوان بەپەلە هاتنە پێشەوە. جەماوەر، بە لافاوی ‘ئاراگالایا’ (خەبات)ـەکەیاندا لەناکاو جۆگەکانی پارێزییان ڕژاند کە چینی دەسەڵاتدار تا لە ڕامیاری دووریان بخاتەوە دایمەزراندبوو. لە ماوەی چەند خولەکێکدا هەزاران کەس دەستیان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکایەتیدا گرت. لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا سەرۆکی حەشاراو ناچار بوو ڕێکەوتی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی دیاریبکەت.

أكمل القراءة »

ڕێککەوتنە خوێناوییەکەی سوێد لەگەڵ تورکیا

حکوومەتی سوێد لە تاقیکردنەوەی قبووڵبوون لە ناتۆ سەرکەوتووبوو لەڕێی بەڵێندانەکەی بە یارمەتیدانی ئیمپریالیزمی تورکیا تا خەباتی کورد بگەوزێنێت لە خوێندا. هەر لە مانگی نۆڤەمبەرەوە، سۆسیال دیموکراتەکانی دەسەڵاتدار دەیانویست “هاوکارییەکانی خۆیان لەگەڵ [پەیەدە] [لقی سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە] قووڵتر بکەنەوە” ، چونکە ئەوان “پشتیوانی لە کارەکانی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ...

أكمل القراءة »

چەند پرسیارێکی دووبارەکراو لەسەر مارکسی‌خوازی و کۆمەڵاگریدا

کۆمەڵاگری بە شتێکی باش دەچێت – بەڵام ئەی سرووشتی مرۆڤ؟ ئایا مرۆڤەکان لە بنەڕەتەوە تەماحکار و خۆپەرست نین؟ ئەی کۆمەڵاگری پێشتر تاقینەکرایەوە و شکستی نەهێنا؟ ئەی بۆ پێویستمان بە شۆڕشە؟ ئایا ناتوانین تەنها چاکسازی بکەین تا دەگینە کۆمەڵاگریدا؟ ئایە سەرمایەداری لە ئابوورییەکی پلانکراو کاراتر نییە؟ بۆچی مارکسی‌خوازان باسی شۆڕشێکی جیهانی ...

أكمل القراءة »