لەو کاتەی بزووتنەوەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی وڵات لە ئێران دەچێتە چوارەمین هەفتەی، هەوڵەکانی ڕێژیم لە بۆ سەرکوتکردنی تەنها ئاوا دەردەکەوێت کاریگەریی هەژاندنی پترتری جەماوەران و ڕاکێشانی توێژەگەلەی نوێی هەبێت. گەنجانی سەر خیابان و لەناو کەمپەسەکانی زانکۆ ئێستا پەیوەست بوونە بە هەزاران خوێندکارانی فێرگە و کاردارانی بازاڕ، و هەروەها توێژەگەلێکی گرنگی چینی کرێکار. هەرەزۆر بەگەم، زنجیرەیەک لە مانگرتن لە کەرتەکانی نەوت و پترۆکیمیایی دەستی پێ کردووە، کە دڵی ئابووریی ئێرانە.
کاتێک ڕێژیم هەڵمەتێکی نوێی هێرشی توندوتیژی بەر دایە خۆپیشاندانەکانی خیابان و زانکۆکان لە ڕۆژی شەممەی ١ـی ئۆکتۆبەر، پێشبینی خنکاندنی ئەو بزووتنەوە ساوایەی دەکرد لە لانکەکەیدا. ئەو چاوەنواڕییەگەلە ئێستا پووچەڵ بوونەتەوە.
کاتێک سەدان، و بۆی هەیە هەزاران خوێندکاران دەستگیر کرابێتن، و دازێنان زانکۆش داخرابێتن، زۆرینەی ئەو لە ١٠٠ پتر زانکۆیەی گوێیان بە بانگەوازی مانگرتنی سەرتاسەری دا، پتەو وەستانەوە.
لەم نێوەندەدا، خۆپیشاندانەکە پەیوەست بوو بە بزووتنەوەیەکی بەهێز و سەرۆدەری خوێندکارانی ئافرەتی فێرگەکانەوە، کە ئەم سەر و ئەو سەری وڵاتی داماڵیی. لەوەتەی قوتابخانەکان کراونەتەوە، ڕۆژانە گەلێک ڤیدیۆ بڵاوبوونەتەوە کە گروپەگەلێکی گەورەی کچانی لاو دەگڕکێننەوە بە خۆپیشاندان لە قوتابخانەکانیاندا، بە لادانی سەرپۆشەکانیان و بادانیان لە هەواوە، لە کاتی وتنەوەی دروشمەگەڵێکی وەک، “ژن، ژیان، ئازادی”، و، “مەرگ بۆ دیکتاتۆر”.
لە قوتابخانەیەک لە بەندەر عەباس، خوێندکارەکان ڕووبەندەکانیان داکەنی و هەڵاتنە خیابان بە وتنەوەی دروشم لە کاتی ڕاونانیان لەلایەن پۆلیسی ئاژاوەوە. ڤیدیۆیەکی دیکە کچانی قوتابخانە نیشان دەدات وتاردەرێکی ڕێکخراوی نیمچەلەشکریی بەسیج دەڕەنجێنن کە بانگهێشت کرابوو لە بۆ وتاردان بۆ قوتابخانەکەیان بە دروشمی “ون بە بەسیجی!” لە کاتی بادانی سەرپۆشەکانیان بە هەوادا. لە ڕووداوانێکی دیکەدا، ڕاپۆرتانێک هەبوون لەسەر ئەوەی داکوبابان ململانێ لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش دەکەن لەپاش ئەوەی دووەم هەوڵی دەستگیرکردنی زارۆکەکانیانی دابوو.
لە هەمان کاتدا، بازاڕگانانی گرنگترین بازاڕەکانی تاران – بازاڕی گەورە، لالەزار، باخچەی سپحسالار و بازاڕی تەجریش – پەیوەست بوون بە بزووتنەوەکەدا، لەگەڵ بازاڕی شیراز، دووکانەکانیان دادەخەن وەکوو چۆن بازاڕگانانی پارێزگای کوردستان و شارۆچکە کوردییەکانی دیکە کردیان لە بۆ هەفتانێک.
سەرکوتاندنەکەی رژێم لەبری ئەوەی بزووتنەوەکە ئاگربڕ بکات، توێژەگەلێکی فراوانترەکان پاڵ دەناتە کردار. لە شێوانی ڕۆژی شهممه، سهرهڕای ههفتهیهک له کرداری سەرکوتکەرانە، گهورهترین خۆپیشاندانی تا ئێستا له سهرانسهری وڵاتهکەدا بهڕێوه چوون، و لە بۆ یهکهم جار بهناو ناوچه ههژارهکانی چینی کرێکاردا بڵاو بووهتهوه که پێشتر لەلایەکەوە وەستابوون. لە گەڕەکی چینی کرێکاری نازیائابادی تاران، ڤیدیۆکان ڕێپێوانێکی تاڕادەیەک گەورەیان پێشان دەدا، کە سەربزێوی لە هێزێکی توندی ئاسایش دەکەن و دروشمی دژەڕژێمیان دەوتەوە. ڕووداوەگەلێکی هاوشێوە لە سەرانسەری پایتەخت و لە زۆر شارانی دیکەشدا ڕاپۆرت کراون.
لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییە سەرنجڕاکێشەکاندا لە نازیئابادەوە، کۆمەڵێک پۆلیسی ئاژاوە کڵاوزرێکانیان لابردووە و شانبەشانی خۆپیشاندەران ڕێپێوانیان کردووە، کە یەکێکیان وەک یەکڕیزییەک دەست دەداتە بان پشتی ڕێپێوێکدا. ئەم ڕووداوە داستاناوییە نیشانی دەدات تا چ ڕادەیەک ورەی هێزەکانی سەرکوتکاریی ڕێژیم کاریگەری بەسەردا هاتووە بەهۆی گوشارە بێوچانەکانی بزووتنەوەکەوە. ئەندامە سادەکانی ئەو هێزانە بەزۆری لە هەمان توێژەگەلە کۆنەپارێزە هەژارەکانەوە وەرگیراون کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە خۆپیشاندانەگەلێکی ڕادیکاڵ و دژەڕژێمدا هەڵتەقاونەتەوە سەر گۆڕەپانی ڕامیاری.
بە هەستکردنیان بە هاوسۆزی شاراوەی ئەم هێزانە لە چەند نموونەیەکدا، خۆپیشاندەران لێیان نزیک بوونەتەوە و داوای یەکڕیزییان لێیان کرد. هەرچەندە هێشتا ساتەوەختی شكاندنی هێزە چەكدارەكان نەهاتووە، ئەم ڕێوشوێنانە ڕێگا خۆش دەکەن لە بۆ ئاکامێکی ئاوەها لە داهاتوودا. لە بۆ ئەوەش، هەر چۆنێک بێت، ئەوەی سەرەتا پێویستە، ئەوەی بزووتنەوەیەکی بەشکردوو بەهێز ئامادە بکرێت کە بەرەنگاربوونەوەیەکی جێیپەسەند بنوێنێت لە بۆ ڕژێم.
هەڵگیرساندنی بڵێسەکانی تائیفەگەری
گەرچی سەرکوتاندنەکەی دەوڵەت سەخت بووە، وەلێ ڕوونە کە ڕژێم (بەگشتی) هەوڵی داوە ژمارەی گیانلەدەستدان تا ڕادەیەک کەم ڕابگرێت. ئەو هێشتا تەواوی هێزی ئامێرە سەرکوتکەرەکەی بەرنەداوەوەتەوە سەر خۆپیشاندەران لە ترسی هاندانی بزووتنەوەیەکی بەرینتردا – و شیمانەیە بە هۆی ئەوەی متمانەی بە هێزەکانی خۆی نییە. هەرچۆنێک بێت، ئەوە دۆخەکە لە ناوچە بەلۆچی و کوردییەکاندا، دووان لە بێبەشکراوترین ناوچەکانی ئێران.
لە پارێزگای بەلۆچستان، ڕژێم لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لانی کەم پتر لە ١١٠ کەسی کوشتووە، کە ٩٧ کەسیان لە ٣٠ـی سێپتامبردا کوژراون لە خۆپیشاندانێک لە دژی دەستدرێژیکردن سەر کچێکی ١٥ ساڵان لەلایەن بەرپرسێکی پۆلیسی خۆچێیییەوە. ئەڤ بەسەرهات لەو کاتەوە ناوی ‘هەینییە ڕەشە’ـی لێ نراوە. ڕژێم بەدرۆ ئەو کۆمەڵکوژییەی وەکوو ململانێیەکی نێوان هێزەکانی ڕژێم و سەرهەڵدراوانێکی سوننەی پشت بە سعوودییە وێنا کردووە، کە لە بۆ ساڵانێک بەلۆچستانی ئاهۆ کردووە.
هاوکات، ناوچە کوردییەکان، وەکوو پێشتر باسمان کردووە، دیمەنانی هاوشێوەی جەنگی ناوخۆیان بینیوە. ئەم ناوچانە ڕادیکاڵترین و پەرەسەندووترین بەشەکانی بزووتنەوەکەیان لەخۆ گرتووە، بە پلەیەکی بەرزی بەشداریکردن و ڕێکخستنەوە، هەروەها بە بانگەوازێک لە بۆ مانگرتنی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم ڕۆژانی خۆپیشاندانەکەوە. لە کاتێکدا کە لە خاوەن دوکان و بازاڕگانانەوە دەستی پێ کرد، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مانگرتنە لە شارەکانی زۆرینە کورد بەشێک لە چینی کرێکاریشی گرتووەتەوە. خۆپیشاندانە ڕادیگاڵەکانی خیابان، لە چەندین بۆنەدا، سەرکەوتوو بوونە لە پاڵنانی هێزەکانی دەوڵەت بۆ دەرەوە لە چەند شارۆچکەیەک و بەشانێکی گەورە شارە گەورەترەکان.
ڕژیم لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە چڕکردنەوەی سەرکوتاندنەکەییەوە وەڵامی داوەتەوە تا ڕادەی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران بە تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە. دەنگی بەگیری تەقینەوەکان و تەقەی شەستیر دەبیسترێن لە ڤیدیۆگەلەی دەرکەوتوو لە شاری سنە و سەقزەوە سەرهەڵدەدەن، و ژمارەی کوژراوەکان دەردەکەوێت لە زیادبووندا بێت. ڕژێم هەروەها هۆشداری دا لەوەی ئامادەکاری دەکات لە بۆ ئەوەی هێرش بخاتە سەر باکووری ئێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ڕێکخراوە چەپڕەوە کوردانەی بنکەیان لەوێدا هەیە.
لە پڕوپاگەندەی رژێمدا، ئەو ئیدیعا درۆیە بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە کەوایە ئەم بزووتنەوەیەی ئێستا لەلایەن ئیمپریالیزمی رۆژئاوا لە هەوڵێک لە بۆ گۆڕینی رژێم رێک خراوە، هەروەها بە مەبەستی شکاندنی ئێران لەرێگەی پشتیوانی لە کەمینە نەتەوەییە جوداخوازەکاندا.
لە کاتێکدا ڕاستە کە ئیمپریالیزمی ئەمریکا، و هاوپەیمانە سعوودی و ئیسرائیلییەکانی بەڕاستی ڕامیارییەکی گۆڕینی ڕژێمیان پەیڕە کردووە و پشتگیرییان لە گروپە کۆنەپەرستەکان کردووە لە نێوان کەمینە نەتەوەییەکان، وەلێ نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بزووتنەوەی ئێستا بگرنە دەست.
هیچ داخوازی و دروشمی جوداخواز بوونیان نەبووە، نە لە کورد و نە لە بەلۆچ یان لە هەر ناوچەیەک لێدانیشتووی کەمینە نەتەوەیییەکان بێت. بەڵکوو، تاکتیکە ڕوونەکەی خودی ڕژیمە کە هەوڵی دابەشکردنی بزووتنەوەکە دەدات بە بڕکردنی بەشەکانی لەسەر هێڵە نەتەوەیی و سێکتاریەنەکاندا – کارنامەیەک کە هاوتەریبە لەگەڵ ئەوەی ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوادا.
سەرباری ئەوەش، ئەم هەوڵانە سەرکەوتنێکی ئەوتۆیان بەدەست نەهێناوە تاوەکوو ئێستا. بەپێچەوانەوه، بزووتنەوەکە بارێکی قووڵی یەکڕیزی نێوان گروپە نەتەوەیییەکانی ئێرانی بەئاگایی کردووە، که رژیم بەدانستە هەوڵی داوە بە دابەشکراوی ڕایان بگرێت لەدژی یەکتری لە بۆ دەیەگەلێک وەکوو کەرەسەیەک بۆ پاراستنی خۆی.
لە بۆ زاڵبوون بەسەر زۆرداریی كەمینە نەتەوەییەكاندا، ئەوەی پێشتر و پێشترینی هەموو شتێك پێویستە، خەباتێكی یەكگرتووی هەموو گەلانی ئێرانە لەدژی دوژمنە هاوبەشەکەیان: چینی دەسەڵاتداری ئێران. و هەرەگرنگ بۆ ئەم خەباتە چوونەژوورەوەی چینی کرێکارە بۆ نێو گۆڕەپانەکە وەکوو هێزێکی ڕێکخراو.
کرێکاران دەستدەکەن بە جووڵە
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هەنگاوێکی گرینگ لەم ئاراستەدا دەنرا، کاتێک نزیکەی ٤،٠٠٠ کرێکاری پترۆکیمیای بووشێهر، پترۆکیمیای دەماوەند و پترۆکیمیای هەنگام لە مانگرتنێکی دیارینەکراودا بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەکەدا، کەرەستەکانیان خست و لە شوێنەکانیان گامەڵاس بوون. جگە لەوەش، کۆمپانیای سەدرا پترۆکیمیایی بەپێشوەختانە لەلایەن سەرۆکەکانەوە داخرا لە پێشگیریی کردەوەی مانگرتندا.
ئەم کۆمپانیا گرێبەستانە لە کۆخانووی پترۆکیمیایی عەسەلوویە کاردەکەن – یەکێکە لە گەورەترین کۆخانووەکانی لەو جۆرەی جیهان. لەپاش خستنەوەی کەرەستەکانیان، کرێکارانی مانگرتوو بە بەرد و بەرمیلەگەلی سووتاوی قەترانەوە شاڕێیکیان داخست بەرەو ناو کۆخانووەکە دەچوو، هاوکات وتنەوەی دروشمگەلێکی وەک “مەرگ بۆ خامنەیی” و، “پێی مەڵێن خۆپیشاندان، ناوی شۆڕشە!” پاشان لەو ڕۆژەدا، کرێکاران ئاگریان هەڵ گیرسان لە بینایەکی تایبەتی ئاسایشی خۆجێیییەوە.
یەکێک لە کرێکارەکان کە فیلمهەڵگریی مانگرتنەکە دەکات دەکرێت ببیسترێت دەبێژێت “بژی ئێران! بژی لوڕ، تورک، کورد، عەرەب و بەختیاری!” ئەم نمایشەی یەکڕیزیی چینایەتییە لە سەرانسەری پاشخانە نەتەوەییەکان وەڵامێکە لە بۆ تۆمەتەکانی ڕژیم کە کرێکارانی مانگرتوو نوێنەرایەتی بزووتنەوەگەلێکی کەمینەی نەتەوەییی جوداخواز دەکەن. سروشتە نێونەتەوەگەرە زگماگەیییەکەی چینی کرێکار نیشان دەدات، توانایییەکەی لە بۆ یەکخستنی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا لەپشتی خۆیدا لە خەباتی شۆڕشگێڕانەدا، و چۆن خەباتێکی لەو چەشنە دەتوانێت بەسەر زۆرداریی نەتەوەیی زاڵ ببێت.
هەروەها دواتر كرێكارانی چەند كۆمپانیایەكی دیکەی لەو دەوروبەرەش پەیوەست بوون بە مانگرتن و گرتبوونەوەکەدا. ڕاپۆرت کراوە کە هێزەکانی ئاسایشی خۆجێیی بەهێزکراونەتەوە و ئەو ڕێگاگەلەیان داخستووە کە بەرەو کرێکارانی خۆپیشاندەر دەڕوات، لە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە گروپەکانی دیکە بچنە پاڵیانەوە.
وەلێ تەنها چەند کاتژمێرێک پاش سەرهەڵدانی مانگرتنەکە لە عەسەلوویە، کرێکاران لە فازی دوانزەی کۆخانووی پترۆکیمیاییی پارسی باشوور لە کانگان – کۆخانوویەکی گەورەی دیکەی پترۆکیمیایی – و لە پاڵاوگەی نەوتی ئابادان، کە چەقلەرزەی مێژووییی مانگرتنە گشتییە سێ مانگییەی ڕێگەی خۆش کرد بۆ ڕووخاندنی شا ڕقلێکراوەکە مەحەمەد ڕزا پاڵایی لە شۆڕشی ١٩٧٩. لە مانگرتنی دوێنێدا، فازی دووی پاڵاوگەی ئابادان بە تەواوی داخرابوو، و کرێکاران پەیوەست بوون بەوانەی چەند کۆمپانیایەکی بارهەڵگرتنەوە.
ئەم مانگرتنانە, کە زۆربەیان لەنێوان کرێکارانی هەڵکەوتیدان، هەفتەی ڕابردوو پێشینە کرابوون بە دوو هۆشداری دەرچوو لەلایەن ئەنجومەنی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی کرێکارانی گرێبەستی نەوت (COPOCW)ـەوە، ڕێکخراوێک کە ڕابەرایەتی زنجیرەیەک مانگرتنی سەرتاسەریی وڵاتی کردووە لە ساڵانی ڕابردوودا. هۆشدارییەکی هاوشێوە ئێستا دەرکراوە لەلایەن گرووپێکی نەناسراوی کرێکارانی گرێبەستی هەمیشەیی، کە هەرەگرنگترین بەشەکانی پیشەسازی نەوت و پترۆکیمیای ئێران بەڕێوە دەبەن. لەپاش دەستپێکردنی مانگرتنەکەی دوێنێ، COPOCW لە پەڕەی تێلێگرامی خۆیدا ئەم داخویانەی خوارەوەی بڵاو کردەوە، کە بە هۆنراوەیەکی هۆنەرێکی ڕادیکاڵی هاوچەرخ دەست پێ دەکات:
“ئێمە ماندەگرین: لە پاسەگەلەی بۆ کۆمی ئاسنەوڵە ئامادەکراو، لە ژیانێکی بۆ ئاژەڵ شایستەکراو، لە خەوتنگەی جێخەو ئەسپێ سەرکراو، لە خواردنی پیسکراو، لە کاتکۆکانی زەوەند، لەو کاتکۆیانەی ڕایدەگەیەنن کە دەبێت زێدەکاری بکەین، لە خەوهەڵسان لە کاتکۆگەلی خوانەناس، لەو چێکەی هەرگیز تەواو نەکراو، لە بیمەی [کۆمەڵایەتی] نەدراو، لەو کاتژمێرەی پترتر لە لەرزینی پاسێک دەتلەرزێنێت، لە ‘هێزەکانی پڕۆژە’، لەسەر هەموو ئەمانەدا سبەی خۆ پیشاندەدەین.
“ئەنجومەنی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی کرێکارانی گرێبەستی نەوت، داوا لە هەموو کرێکارانی نەوت دەکات – جا کارمەندی پڕۆژە بن، ئەوانەی سەر بەگرێبەستی هەمیشەیی، یان بڕکار، کرێکارانی گواستنەوە سووتەمەنی و بەڕێوەبردن، هاوکارانی کار لە هەڵکۆڵین، کردنەکار، پاڵاوگە و پترۆکیمیاییی نیشتمانی – بۆ ئەوەی بەشداری مانگرتنێکی سەرتاسەری بکەن لە کەرتی نەوتدا لە یەکڕیزییەک لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی خەڵکیدا. لەم مانگرتنەی یەکڕیزییەدا، ئەنجوومەنی ڕێکخەر داوای ئازادکردنی دەستبەجی و بێمەرجی ئەو کەسانە دەکات کە لەم دوایییانەدا دەستبەسەر کراون و هەموو زیندانیانی ڕامیاری، و پاککردنەوەی خیابان لە هێزەکان، و کۆتاییهێنان بە تەواوی سەرکوتاندنەکان، و دادگاییکردنی ئەو دەسەڵاتدار و گوناهکارە بەرپرسیارن لە کوشتنەکەی مەهسا ئەمینی و هەموو ئەوانەی لەم ماوەیەدا لەلایەن هێزەکانی سەرکوتکەری ڕژێمەوە کوژراون”.
راستەوخۆ لەدوای سەرهەڵدانی مانگرتن لە کەرتی پترۆکیماییدا، سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکری حەفت تەپە، سەندیکایەک کە ئێستا زۆر بەناوبانگە، و بە مانگرتن و داواکارییە رادیکاڵەکانی دەرکەوتووە، وەکی خۆماڵکردن و بەڕێوەبردنی کرێکاران لە پیشەسازیدا، داخویانێکی بەهێزی بڵاو کردەوە بانگ بۆ مانگرتنێکی گشتی ڕامیاریی سەرتاسەری دەکات: وەرگێڕانی تەواوی داخویانەکە لێرەدا بڵاو دەکەینەوە:
هەڤاڵان! خەڵکی چەوساوە!
خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خیابانی کچانی هەتاو و شۆڕش پێی ناوە هەفتەی چوارەمینی.
کچان و کوڕانی شەڕکەر بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، خیابان و کۆڵانەکانیان هەژاندووە، تاوەکوو لەڕێگەی خەباتە شکۆمەندانەکەییاندا ئازادی و یەکسانی بەدەست بهێنن: ئازادی لە زۆرداری و چەوسانەوە، ئازادی لە هەڵاواردن و نایەکسانی.
زارۆکانمان لە خیابان پێویستیان بە پشتیوانی و یەکڕیزیدا هەیە بۆ ڕزگاربوون لە زۆرداری، پڕووکان و هەڵاواردن.
لە دۆخێکی ئاوەهادا، کە تێیدا خوێنی منداڵانمان پیادەڕێی خیابانی ڕەنگ کردووە، سەرەتای مانگرتنی کرێکاران لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی نەوت و پترۆکیمیاییدا، ژیان و ئومێدێکی نوێی لە جەستەی ئەم خەباتەدا خست.
تەنها دەکرا چاوەڕوانی ئەوە بکرێت، لە پێناوی دادپەروەری و لە پێناوی منداڵانی کارکەر و ڕەنجدەر، کە باوک و دایکان، خوشک و برایانی جەوسێنراو، لە پاڵیانەوە بوەستن، و چەرخانی بەرهەمهێنان و سامان لە جووڵە بوەستێنن.
ئەمڕۆ [١٠ـی ئۆکتۆبەر]، یەکەم پریشکەی ئەم یەکگری و یەکڕیزییە بە ئامادەبوونی بەپەرۆشی کرێکارانی پڕۆژەی لە پترۆکیمیاییی بووشێهر، پاڵاوگەی ئابادان و عەسەلوویە کاردەکەن، هەڵگیرسا.
یەکڕیزیی کرێکاران لە پشتیوانیی منداڵەکانیان، خوشک و براکانیان لە خیابان، پێویستییە کتوپڕەکەی ئەم بزووتنەوەیەیە.
سەندیکای کرێکارانی نەیشەکری هەفت تەپە بۆ خۆی، پیرۆزبایی لە مانگرتنی کرێکاران لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی نەوت و پترۆکیمیایی دەکات لە پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی سەر خیابان.
منداڵ، خوشک و براکانمان چاوەڕێی ئەوەن کە کەرتەکانی دیکەی خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان بچنە پاڵ مانگرتنی سەرتاسەریەوە، چونکە ئازادی لە زۆرداری و چەوسانەوە، لە هەڵاواردن و نایەکسانی، تەنیا بە یەکگری و یەکڕیزیدا جێبەجێ دەکرێت.
کرێکاران و ڕەنجدەرانی ڕاستگۆ و زانا؛
ڕاپەڕینی کچانی سەر خیابان پێویستی بە پشتیوانییە. کچانی ئەم خاکە بڕیاریان داوە گۆڕانکارییەکی گەورە بکەن، گۆڕانکارییەک کە دەبێتە هۆی ڕزگاری ژنان لە ناوچەکانی دیکەدا.
ئەم ڕاپەڕینە مەزن و پەسندییە دەبێت پەیوەست بکرێت بە مانگرتنی کرێکاران لە هەموو شوێنێکی ئەم خاکە.
بۆ ڕزگاربوون لە هەڵاواردن و زۆرداری، ڕزگاربوون لە هەژاری و مەینەتی، تاوەکوو نان و ئازادیمان هەبێت، با کچانی هەتاو و شۆڕش بە تەنیا جێنەهێڵیین.
کچانی هەتاو و شۆڕش؛
لە ڕۆژی سەرکەوتندا، تەواوی جیهان لەبەردەمتاندا کڵاویان بەرز دەکەنەوە – ئێوە وانەیەکتان بە هەمووان دا لە ڕاوەستان و خۆڕاگریدا.
بژی یەکێتی و یەکڕیزیی چینایەتی کرێکاران لە پێناوی ڕزگاری!
بەرەو مانگرتنێکی سەرتاسەری لە کەرتەکانی خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان!
چوونەژوورەوەی گۆڕەپانەکە بە شێوەیەکی ڕێکخراوی چینی کرێکار – بەتایبەتی لە پیشەسازی نەوتدا – خاڵێکی وەرچەرخانی یەکلاییکەرەوەیە. لاوانی شۆڕشگێڕ بڕێکی سەرۆدەریان نیشان دا لە ئازایەتی و ویستی خۆبەخشیدا. وەلێ ئەوە بۆ خۆی بەس نییە بۆ خستنە خوارەوەی ڕژێمی ڕقلێکراو. پێگەکەیان لە بەرهەمهێنان دەسەڵات دەدات بە کرێکاران کە تەواوی وڵات بێننە چەقبەستوویی و سەرکوتاندنی ڕژیم لە ڕێڕەوەکانیدا بوەستێنن.
لەوەش گرنگتر، مانگرتنێکی گشتی ڕامیاری بێئەملاوئەولا پرسی دەسەڵات لە کارنامەدا دادەنێت، کێن گەورەکانی کۆمەڵگا؟ چینی دەسەڵاتدار، کە تەنها لەسەر چەوساندنەوەی کرێکاران و کەساساندا خۆی دەپارێزێت؟ یا خود ئەوانەی کە کارەکەیان تەواوی سامان بەرهەم دەهێنێت؟
ڕژیم لە ڕاستیدا ئاگاداری ئەم ڕاستییەیە. ئەوانەی ئێستا لە دەسەڵاتدان خاوەنی بیرەوەرییەکی ڕوونن لە مانگرتنی گشتی شۆڕشی ١٩٧٩ـدا. هەر بۆیەش هەمیشە ڕێوشوێنێکی هیچچاوپۆشیکەریان لەسەر چالاکی کرێکاری لە پیشەسازییە گەورەکاندا بە تایبەت لە کەرتی نەوتدا جێبەجێ کردووە کە بە ڕادەیەکی بەرچاو گرنگترین کەرتی ئابووریی ئێرانە.
ڕاپۆرتەگەلێک دێنە ئاراوە لەسەر دەستگیرکردنی چالاکوانانی کرێکاری و سازدانی هێزەکانی ئاسایش بۆ ناوچە پیشەسازییە گرنگەکان لە بۆ سەرکوتکردنی چالاکیی مانگرتندا. وەلێ ئەو جۆرە سەرکوتداندنە، وەکوو لەم دوایییانەدا دیتمان، دەکرێت کاریگەری پێچەوانەی هەبێت بە بزواندنی توێژەگەلێکی پترتری چینی کرێکار نێو خەبات.
ڕۆڵی لاوان
بیرۆکەی مانگرتنێکی گشتیی نیشتمانی هەر لە ئێستاوە دڵی لاوانی سەر شەقام، لە قوتابخانە و زانکۆکانی سەندووە. ئەرک ئێستا ئەوەیە کە پشتگیری کرێکاران بکرێت و بە هەموو شێوەیەک هاوکارییان بکرێت لە بڵاوکردنەوەی بزووتنەوە ساواکەی مانگرتندا.
ئەو جۆرە هەوڵانە هەر لە ئێستاوە لە زۆر ناوچەدا بەڕێوەن. لە ئەسفەهان شەوی دووشەممە، گروپێکی نەناسراو نامیلکەگەلیان دانا بەسەر دیوار و جامی ئۆتۆمبێلەکاندا لە چەند بەشێکی شارەکەدا کە بانگێشتی کرێکاران دەکات بۆ پەیوەستبوونی مانگرتنی گشتیدا. داخویانێکی دیکەی زانکۆیەکی تاران بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تێلیگرام بڵاو بووەوە، پەسنی دەستکەوتە مێژوویییەکانی مانگرتنەکەی دەکرد و بە نموونەیەک ناوی دەبرد بۆ ئەوەی شوێنی بکەوێت لە خەباتی شۆڕشگێڕدا.
ئەم هەڵمەتە دەبێت بخرێتە سەر بناخەیەکی ڕێکخراو و سیستماتیک بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەری لێ بەدەست بهێنرێت. لاوانی شۆڕشگێڕ دەبێ ڕێگاگەلێک بدۆزنەوە بۆ نزیکبوونەوە لە کرێکاران و یارمەتیان بدەن لە هەموو تێخوڕینەکانی ڕێکخستنی کرداری مانگرتن. هەروەها دەبێ گوێ لە داخوازییەکانی کرێکاران بگرن و تۆماری بکەن لە بەرنامەکەی خۆیاندا.
بۆ ئهنجامدانی ئهم ئەرکە بهشێوهیهكی سیستماتیك پێویستە کۆمیتەگەلی خەباتی شۆڕشگێڕ پێکبهێنرێت له ههموو قوتابخانه، زانكۆ، گهڕهك و شوێنی کارەکاندا، كار بکات بۆ بڵاوكردنهوهی هەژانی مانگرتنهكه و پلاندانان بۆ ههنگاوهكانی داهاتووی بزوتنهوهكه بکات. ئەمە هەر لە ئێستاوە لە هەندێک ناوچەدا ڕوو دەدات. لە شاری زۆرینە کوردیی مەریواندا، کۆمەڵێک لە لاوانی شۆڕشگێڕ ئەم داخویانەی خوارەوەیان بڵاو کردەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە:
بڕیارنامەی لاوانی شۆڕشگێڕی گەڕەکەکانی مەریوان.
بڕیارنامەی ژمارە ١
خەڵکی خەباتگێڕی مەریوان!
ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەتان بە خۆپیشاندان لەدژی مەرگی دڵتەزێنی شلێر ڕەسوولیدا دەستی پێ کرد و هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی گەلی ئێران بەردەوام بوو، کە بە کوشتنەکەی حکوومەت بۆ مەهسا ئەمینی چرتاندی.
ئەمڕۆ، ٢٣ ڕۆژ پاش دەستپێکردنی ڕاپەڕینەکەی مەهسا، پتر لە ١٠٠ شار و ٥٠ زانکۆ و دەیان قوتابخانە پەیوەستی خۆپیشاندانە گەلییەکە بوون. خوێندکاران و مامۆستایان بە شێوەگەلێکی جۆراوجۆر پەیوەستی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی گەلی ئێران بوون، و جارێکی دیکەش خوێندکارانی زانکۆی تەکنەلۆجیای شەریف بوونە قەڵای لەگرتننەهاتووی ئازادی.
گەنجانی گەڕەک لە یەکەم ڕۆژەوە خەباتیان کردووە. خەڵکی کوردستان تاکتیکی مانگرتنی گشتییان پێکەوە لەگەڵ خۆپیشاندانی شەقامەکان بەستووە. هاوکات، تیرۆریستانی ئیسلامی لە ڕۆژی هەینییە ڕەشدا دەیان کەسیان لە سیستان و بەلۆچستان کوشتووە. بەشێك لە كرێكارانی نەوت مانیان گرتووە و كرێكارانی سەرتاسەری هەڕەشەیان لە حكوومەت كردووە بە مانگرتنی فراوانتر. بە کورتی، بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان وردە وردە دەرفەتی پێویستی ڕێکخستنی ڕەخساندووە.
هاوڕێیان! دۆخی ڕامیاریی ئێران هەرگیز ناگەڕێتەوە وەک پێش ڕاپەڕینەکەی مەهسا. ژنانی پێشەنگ وەک ڕچەشکێنی خۆپیشاندانەکان لە پێش ئەوانەی دیکەی کۆمەڵگاوە دەڕۆن. ئەو ژنان، پاش ساڵانێک لە دەسەڵاتی خنکێنەر و کەڵەگا، دەرفەتێکیان دۆزییەوە لە بۆ هاوارکردن بۆ مافەکانیان، سروەیەکی ئازادییان هەڵمژی، بەتامەزرۆوە لەسەر شەقامەکان سەما دەکەن و سروود دەڵێنەوە. هیچ خاڵێکی هاوبەشیان نییە لەگەڵ ئەو ژنانی پێش ڕاپەڕین هەبوون و هەرگیز نایانبێت.
کەواتە، ئێمە، لاوانی شۆرشگێری گەڕەکەکانی مەریوان، بڕیارمان داوە بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر خەباتەکەمان بەرەوپێش ببەین، وەکوو هەڤاڵانمان لە تاران و سنە. بەم شێوەیەدا، داوا لە هەموو لاوانی شۆڕشگێڕی گەڕەکەکانی مەریوان دەکەین کە بەشداری ئەم بزووتنەوەیە بکەن و هاوکار بن لە بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکاندا.
با بە هەر شێواز و دەستپێشخەرییەک پێمان بکرێت بەردەوام بیین لە خۆپیشاندانەکاندا. بە ڕاگریکردن لە تەناهیی خۆماندا، دەتوانین بەردەوام بیین لە خۆپیشاندان و وردە وردە خەباتەگەلێکی بەڕشتر و ڕێکخراوەگەلێکی بەرفراوانتر ئامادە بکەین.
داخویانێکی زۆر سەرنجڕاکێشی دیکە لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی ئەسفەهانەوە بڵاو کرایەوە:
بڕیارنامەی ژمارە یەک: هەنگاوێکی دیکە بۆ پێشەوە، گردبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەر و داگیرکردنی شەقامەکان؛ هەنگاوەکانی داهاتووی شۆڕشەکەمان چین؟
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکانە، خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران وەک ئەو خوێنەیە وایە لە لاشەی شۆڕشەکەوە دەسووڕێتەوە، شۆڕش بە زیندووی دەهێڵێتەوە و بەردەوام دۆخەکە دەگۆڕێت؛ سەرەتا، پێویستە جەخت لەسەر بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە سەرتاسەری بکەین!
حکوومەت لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر لاوازدایە. ئەمڕۆ و ئەمشەو، لە شارەکانی وەک تاران، کەرەج، ئەراک و کوردستان (سنە و شارانی دیکە)؛ حکوومەت ژمارەیەک شەقامی شارەکانی لەدەستدا و ناچار بوو بەروەختانە پاشەکشە بکات.
بەدڵنیاییەوە، سەرەڕای هەورازونشێوەکان، ئەم سەرکەوتنانە بەم زووانە دەچنە قۆناغەگەلێک جیاوازەوە، و لەگەڵ ئەو هەڵانەی بەهۆی ماندوێتی و بێتواناییی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دروست دەبن، بێگومان دەتوانین هاوسەنگی هێزە ڕامیاریی نێوان شۆڕشگێڕان و بکوژەکانی حکوومەت بە شێوەیەکی بەرچاو بگۆڕین.
لەم ڕووەوە، خاڵی دووەم ڕێکخستنی شارستانی خەڵکە بە شێوەی ئەنجوومەنانی خۆپیشاندانی گەڕەکەکاندا. بە دروستکردنی سەکۆگەلێکی پارێزراو بۆ کردەوەی بەکۆمەڵ لەڕێگەی تۆڕە پارێزراوەکانی وەک سیگناڵ یا تێلیگرام، خەڵکی خۆپیشاندەر و گەنجانی خۆپیشاندەری گەڕەکەکان دەتوانن ڕێکخستنی پێویست بۆ دابینکردنی خۆراک، پلانی کردەوەی خۆپیشاندان، چەک لە بۆ خۆپیشاندان و هەرچی پێویستیان بێت ئەنجام بدەن. تەنیا بەم شێوەیە کە بتوانین درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەین و سەرکەوتنی بەرچاو لەسەر شەقامەکان بەدەست بهێنین.
سێیەم شت، کە زۆر گرنگە، بەشێکی تەواوکەرە کە پێی دەوترێت فراوانبوونی مانگرتنی گشتی سەرتاسەری لە سەرانسەری کۆمەڵگادا. لە ئێستادا، خۆپیشاندانەکانی سەر شەقامەکان پێشکەوتنێکی بەرچاویان تۆمار کردووە. بە مانگرتنی گشتی و سەرتاسەری، گروپە خۆپیشاندەرەکانی سەر شەقامەکان هەست بە پشتیوانییەکی زیاتر دەکەن. کاتێک مانگرتنەکان دەگەنە ناوەند پیشەسازییە ژێدەرەکانی کار و گواستنەوە، چەرخی سەرکوتکردنی حکوومەت بە شێوەیەکی کردەیی لە کار دەکەوێت. هیچ سپا و یەکینەیەک ناتوانێت بەبێ تێچووە قورسە سەربازییەکاندا بژی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن پیشەسازییە نەوت و پترۆکیمیاییەکانی وڵاتەوە دابین دەکرێن.
لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت:
خوێندکاران بە زیندووڕاگرتنی خۆپیشاندانەکان لە زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ، بڕیاری بەڕشت و پتەوی خۆیان بۆ شۆڕشێکی مرۆڤدۆستی لە ئێران پشتڕاست کردەوە. ئێمە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین و بەم شێوەیەش هەموو سەرچاوەیەکی زۆرداری و کەڵەگایی لەناو دەبەین.
ئەو داخویانەگەلەی سەرەوە چاوپیاخشاندنێک لە هێزی گەورەی داهێنانی گەنجان، کرێکاران و هەژاران دەخەنە ڕوو. خۆڕێکخستنەوەی جەماوەر نیشانە عەیارەکەی هەموو بزووتنەوە شۆڕشگێڕە ڕاستەقینەکانە. ئێمە ئەمەمان بە سەرهەڵدانی سۆڤیەتەکان لە شۆڕشی ڕووسیادا بینی، هەروەها شورا (بە واتا ‘ئەنجومەن’)ـەکانی کارگە و گەڕەکەکان، کە بۆ ماوەیەکی کورت لە شۆڕشی ١٩٧٩ لە ئێراندا کێبڕکێیان لەسەر دەسەڵات کرد. ئەم پێکهاتانە ئاولەمەی کۆمەڵگای داهاتوو پێک دەهێنن کە پێكدێنێت بۆ لەدایکبوون.
بەڵام بۆ گەیشتن بەو توانایییەدا، پێویستە پێیان، پێش هەموو شتێک، بگەن بە هەوو توێژەکانی جەماوەرەوە، بە تایبەتی چینی کرێکار. شتێکی پێدڤییە کە کۆمیتەکانی خەبات تا بکرێت بەربڵاو بەرفراوان بکرێنەوە، و لەسەر ئاستەگەلێکی خۆجێیی، ناوچەیی و نەتەوەیی بەیەکەوە پێوەسترا بن سا ببنە دەربڕینە ڕێکخراوەکەی ویستی خودی بزووتنەوەکە. بەم ڕێگەیەش، دەکرێت کێشەی تا ئێستا چارەسەر نەکراوەی ڕابەرایەتی، چارەسەر بکرێت.
لاوانی ئێران, و ژنانی لاو بە تایبەتی، هێزێکی زۆروزەبەنی شۆڕشگێڕی، جیری و ویستی خۆبەخشییان نیشان دا. بەبێ هیچ یارمەتیەک، هیچ ڕێکخراوێک، و بە ئەزموونێکی کەمەوە، گەورەترین قەیرانیان لە مێژووی ڕژێمی ئێستادا هێنایە ئاراوە. خەباتیان لە بۆ کۆتاییهێنان بە دیکتاتۆری و زۆرداری، دەنگدانەوەی ئاواتی زۆرینەی ڕەهای جەماوەری ئێرانە.
بۆ ئەوان، ڕژێمی ئێستاکە جگە لە ڕۆژەڕەشی زیاتر هیچی دیکەی نییە. لە وڵاتێکی پڕ لە بەهرە و دەستی ئامادە، و سەرچاوەی سروشتی بەرفراوان لە ژێر خاکەکەیدا، ملیۆنان کەس ناچارن بەرگەی بێکاری درێژخایەن و هەژاری گازگر بگرن. تەنانەت بۆ ئەوانەی بەختی ئەوەیان هەیە خاوەنی کارێک بن، مووچە – ئەگەر ئەگەر هەرپێیان بدرێتێت – بەدەگمەن پتر لە پێداویستییە سادەکانی ژیان دەگرێتەوە، ئەگەر واش بکات. بۆ کرێکاران، داهاتوو تەنیا چەوساندنەوە و داماوییەکی پترتر لە خۆ دەگرێتەوە. بۆ گەنجان، هیچ ئایندەیەک نییە.
لەگەڵ ئەوەشدا، تاکە پیشەی ئەو مەلایانەی کە وڵات بەڕێوە دەبەن، و بانگەشەی تەقوا و حەیا بۆ هەمووان دەکەن، پێدەچێت خوێنپڕچاوبوونێکی بێوچانی تاڵانکردن بێت، بە خۆپیاهەڵواسین بەسەر کرێکاران و هەژاراندا.
ئەمە تەنیا ڕەنگدانەوەی بێداهاتووییی ڕژێمی ئێستا نییە، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی بێداهاتووییی سەرمایەداریی ئێران بەهەموویەوە. بێتواناییی تەواوەتی چینی سەرمایەدار لە دابینکردنی ڕێیەک بۆ پێشەوە بۆ کۆمەڵگا نیشان دەدات. ناتوانێت هیچ شتێک پێشکەش بکات جگە لە ئاستێکی ژیانی بەردەوام لە دابەزین نەبێت، تەنیا دەتوانێت بە نامرۆڤانەترین ستەم، و بە دابەشکردنی کۆمەڵگا بە درێژایی هێڵە ڕەگەزی و نەتەوەیی و ئایینییەکاندا، خۆی بپارێزێت.
تاکە ڕێگە بۆ خەڵکی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی خۆیان لە سەرووی ئەو هەلومەرجە هۆڤیگەرییانەی ئێستا پێیان دراوە، بۆ گەیشتن بە ئازادیی ڕاستەقینە، بە خەباتکردنە دژی خودی سیستەمی سەرمایەداری. تاوەکوو دەسەڵات بگرنە دەستی خۆیان، و کۆمەڵگایەکی کۆمەڵاگر دابمەزرێنن ڤالا لە سەرۆک و پیاوە ئاینییەکان، و لە زۆرداری و دووبەرەکی؛ کە یەکسانی و یەکڕیزی گشتگیر بناغەکانی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان دادەنێت.
نووسین
حەمید عەلیزادە
چاوگ
Iran provokes backlash and calls for a revolutionary general strike