الرئيسية / بەشی کوردی / بیردۆز / پۆڵ لافڕاژ: ڕاستییە سادەکانی کۆمەڵاگری

پۆڵ لافڕاژ: ڕاستییە سادەکانی کۆمەڵاگری

کرێکار: بەڵام ئەگەر سەرۆکەکان نەبێ، ئەی کێ کارم بۆ دابین بکات؟

کۆمەڵاگر: ئەم پرسیارە زۆر دەبیستم؛ با تاقیبکەینەوە. تاوەکوو کار بکرێت، بێویستمان بە سێ شتە: کارگەیەک، ئامێرەگەلە، وکەرەستەی خاو.

کارێکار: ڕاستە

کۆمەڵاگر: کێ کارگە درووستدەکات؟

کرێکار: بەناکان

کۆمەڵاگر: کێ ئامێرەکان درووستدەکات؟

کرێکار: ئەندازیارەکان

کۆمەڵاگر: کێ ئەو پەمۆیەی دەیچنی سەوزکرد، کێ ئەو خورییەی ژنەکەت سوڕیدەداتی بڕیوە، کێ ئەو کانزانەی کوڕەکەت دایان دەڕێشتی هەڵکەنیوە؟

کرێکار: جووتیاران، شوانان، کانگەران – کرێکارانی وەک خۆم

کۆمەڵاگر: بۆیە، تۆ، ژنەکەت، وکوڕەکەشت کارتان پێ دەکرێت چونکە ئەم کرێکارانە جۆراوجۆرانەی دیکە پێشتر ئێوەیان دابین کردووە بە بینا، ئامێر، وکەرەستە خاوەکان.

کرێکار: وایە؛ من ناتوانم شاڵ بچنم بەبێ پەمۆ وبەبێ جۆڵا

کۆمەڵاگر: کەواتە، سەرمایەدار یان سەرۆک نییە کارت پێ دەبەخشێت، بەڵکوو بەناکە، ئەندازیارەکە، جووتیارەکەن. ئایە تۆ دەزانیت چۆن سەرۆکەکەت هەموو ئەوانەی پێویستن بۆ کارەکەتی دابین کردووە؟

کرێکار: ئەو کڕیویانێتی

کۆمەڵاگر: کێ پارەی پێ دا؟

کرێکار: چوزانم. باوکی هەندێکی بۆ چێهێشت؛ ئەمڕۆکە خاوەن ملیۆنانە

کۆمەڵاگر: ئایە ئەو ملیۆنەکانی بە کارکردن سەر ئامێرەکانی وچنینی پەمۆکانی دەستکەوتووە؟

کرێکار: وا نییە؛ ئەو بەکار پێ کردنی ئێمە ملیۆنەکەی دەستکەوتووە.

کۆمەڵاگر: کەواتە بە نانخواردن دەوڵەمەند بووە؛ ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی سامان. ئەوانەی کار دەکەن تەنها ئەوەندەیان دەست دەکەوێت کە لەسەری بژین. بەڵام، پێم بڵێ، ئەگەر تۆ وهاوکارەکانت کاریان نەکردبا، ئایا ئامێرەکانی سەرۆکەکەت ژەنگ ناگرن، وپەتووەکەی لەلایەن مێرووەکانەوە ناخورێت؟

کرێکار: هەموو شتەکانی نێو کارگەکە تێکدەچن ووێران دەبن ئەگەر ئێمە کار نەکەین

کۆمەڵاگر: کەواتە، بە کارکردن تۆ ئامێرەگەلە وکەرەستە خاوە پێویستەکانی کارەکەت دەپارێزیت

کڕێکار: ئەمە ڕاستە؛ هەرگیز بیرم لەوە نەکردووتەوە

کۆمەڵاگر: ئایە سەرۆکەکەت چاودێری ئەوانەی ڕوودەدەن لە کارەکانیدا دەکات؟

کڕێکار: زۆر نا; ڕۆژانە خولێک دەکات بۆ ئەوەی لە شوێنی کارەکەماندا بمانبینێت، بەڵام دەستەکانی لە گیرفانیدا دەهێڵێتەوە لە ترسی پیسکردنیان. لە ئامێری خولاندنەوەدا، کە ژنەکەم وکچەکەم تێیدا کاردەکەن، سەرۆکەکان هەرگیز نابینرێن، هەرچەندە چوار کەسن؛ هێشتا کەمتر لە کۆگاکەدا، کە کوڕەکەم لەوێ کاردەکات؛ سەرۆکەکان هەرگیز نابینرێن وهەرگیز ناناسرێن؛ تەنانەت سێبەری ئەوانیش نابینرێت. کۆمپانیایەکی بەرپرسیارێتی سنووردارە کە خاوەنی کارەکانە. گریمان من وتۆ پێنج سەد فرانکمان پاشەکەوت کردبوو، دەمانتوانی پشکێک بکڕین، وببینە یەکێک لە سەرۆکەکان، بەبێ ئەوەی هەرگیز پێیەکمان لە شوێنەکەدا دانابێت، یان بەبێ ئەوەی داشی بنەین.

کۆمەڵاگر: کەواتە کێ ئاڕاستە وسەرپەرشتی دەکات کارەکان لەم شوێنەی سەر بە سەرۆکە پشکدارەکانە، ولە خانی خۆتدا کە لە یەک وەستادا، دەبینیت سەرۆکەکان هەرگیز لەوێ نین، یان ئەوەندە بە دەگمەن کە ئەژمار نەکرێت؟

کرێکار: بەڕێوەبەران وسەرپەرشتیاران

کۆمەڵاگر: بەڵام ئەگەر کرێکاران کارگەکەیان بیناکردووە، ئامێرەکانیان درووستکردووە، وکەرەستە خاوەکانیان بەرهەمهێناوە؛ ئەگەر کرێکاران ئامێرەکانیان لە کار هێشتووتەوە، وبەڕێوەبەران وسەرپەرشتیارانن کار ئاراستە دەکەن، ئیتر سەرۆک چی دەکات؟

کرێکار: هیچ مەگەر دەستبەتاڵی نەبێت

کۆمەڵاگر: ئەگەر لێرەوە بۆ مانگ شەمەندەفەرێک هەبوایە، دەمانتوانی سەرۆکەکەت بۆ ئەوێ بنێرین، بەبێ بلیتی گەڕانەوەش، وچنینەکەت، سوڕاندنی ژنەکەت، قاڵبکردنی کوڕەکەت، وەک پێشتر بەردەوام دەبوون.. ئایا دەزانی قازانجی ساڵی ڕابردووی سەرۆکەتەت چەندێک بوو؟

کرێکار: ئێمە مەزەندە دەکەین سەد هەزار فرانکی دەستکەوتبێت

کۆمەڵاگر: چەند کرێکاری دامەزراندە، پیاو، ئافرەت، ومنداڵ، بەهەموویانەوە؟

کرێکار: سەد

کۆمەڵاگر: چەنێ کرێ وەر دەکرن؟

کرێکار: بە تێکڕا، نزیکەی هەزار فرانک، لە مووچەی بەڕێوەبەران وسەرپەرشتیارەکاندا هەژمار دەکرێت.

کۆمەڵاگر: بەجۆرێک کە سەد کرێکاری ناو کارەکە بە گشتی سەد هەزار فرانک وەک کرێ وەردەگرن، تەنها ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی لە برسێتی نەمرن، لە کاتێکدا سەرۆکەکەت سەد هەزار فرانکی خستۆتە گیرفانیەوە بۆ هیچ نەکردنەکەی. ئەم دوو سەد هەزار فرانکە لە کوێوە هاتوون؟

کرێکار: بێگومان لە ئاسمانەوە نا، هەرگیز نەمدیوە پارەی لێ ببارێت

کۆمەڵاگر: ئەوە کرێکارانی کارەکانین کە ئەو سەد هەزار فرانکەیان بەرهەم هێناوە کە بە کرێ وەریانگرتووە وجگە لەوەش قازانجی سەد هەزار فرانکی سەرۆکەکەش، کە بەشێکی لە کڕینی ئامێری نوێدا بەکارهێناوە.

کرێکار: نكۆڵی لەوەدا ناكرێت.

کۆمەڵاگر: کەواتە، ئەوە کرێکارانن کە ئەو پارەیە بەرهەم دەهێنن کە سەرۆک بۆ کڕینی ئامێری نوێ تەرخان دەکات بۆ ئەوەی کاریان پێ بکات؛ ئەوە بەڕێوەبەر وسەرپەرشتیارەکانن، کۆیلە مووچەخۆرەکانی وەک خۆت، کە بەرهەمهێنانەکە ئاراستە دەکەن؛ کەواتە کاری سەرۆک چییە؟ ئەو بۆ چی باشە؟

کرێکار: بۆ قۆزینەوەی کار

کۆمەڵاگر: بەڵکو بڵێ، بۆ دزین لە کرێکار؛ کە ڕوونتر ووردترە.

پۆڵ لافڕاژ، 1903

وەرگێرانێک لە دەقی ئینگلیزی:

Paul Lafargue: Simple Socialist Truths