الرئيسية / بەشی کوردی / نێونەتەوەیی / زانکۆی نێونەتەوەییی مارکسی‌خواز ٢٠٢٢: کۆتا خشتەی کات – هەر ئێستا خۆتان تۆمار بکەن!

زانکۆی نێونەتەوەییی مارکسی‌خواز ٢٠٢٢: کۆتا خشتەی کات – هەر ئێستا خۆتان تۆمار بکەن!

ئێمە ئێستا تەنها نۆ هەفتەمان ماوە بۆ گەورەترین ڕووداوی نێونەتەوەییی مارکسی‌خوازی ئەم ساڵ: زانکۆی نێونەتەوەییی مارکسی‌خواز ٢٠٢٢ (#IMU22) لە ٢٣ تا ٢٦ تەمووز. لەهەر شوێنێک بیت، تۆش دەتوانیت ئامادە بیت. یان بەسەر هێڵ یاخود لە دانەیەک لەو هەموو خولی سەیرکردنانەی پیلانیان بۆ دانراوە لە هەموو کیشوەرەکاندا. هەر لە ئێستاوە، ١٠٠٠ کەس لە ٩١ وڵات خۆیان تۆمارکردووە تاوەکوو ئامادە بن. ئێستا ئێمە بەشانازییەوە کۆتا خشتەی کات ولیستی وتەبێژان ڕادەگەیەنین. هەر ئێستا خۆت تۆمار بکە ووەرە لەگەڵمان بۆ شەڕ لەپێناوی شۆڕشدا!

[سەیری خشتە تەواوەکە بکە لەخوارەوە. کرتە لێرە بکە بۆ ناو تۆمارکردن، بۆ زانیاری زیاتر لەبوارەی دانیشتنەکاندا]

 زانکۆی نێونەتەوەییی مارکسی‌خواز #IMU22 لە ١٤ دانیشتنی سەرنجڕاکێش پێکدێت لە ماوەی چوار ڕۆژدا، ‘مارکسی‌خوازی وهونەر’ لەگەڵ ئالان ودز، ‘بیردۆزی زانیاریی مارکسی‌خواز’، ‘خوێن وزێڕ: داگیرکردنی سپانیا بۆ هەردوو ئەمریکاکە’، لەخۆ دەگرێت وزۆریش زیاتر.

تەوەری زانکۆکە سێ بەشە پێکهێنەرەکەی مارکسی‌خوازییە، وئێمەش سێ ڕێڕەوی گڤتوکۆی هاوتەریبمان هەیە لەسەر ئەم کۆڵەگە سەرەکییانەی بیردۆزی مارکسی‌خوازی: ماتریالیزمی دیالێکتیکی؛ ئابووریی مارکسی‌خواز؛ وماتریالیزمی مێژوویی.

هەموو ڕووداوەکە بریتییە لە قووتابخانەیەک بۆ شۆڕشگێڕان لە سەرانسەری زەوی لەسەر ئەو بیرۆکەگەلەی کە پێویستمانە تاوەکوو سیستەمی ڕزاوی سەرمایەداری بڕووخێنین وهاوبەشی‌خوازی جیهانی بنیان بدەین. لە ئێستاوە ١٠٠٠ کەس بەشدار بوونە لە ٩١ وڵات، لەوانە:

ئەفغانستان، ئەلبانیا، ئەرجەنتین، ئۆستورالیا، نەمسا، بەحرێن، بەنگلادش، بەلجیکا، بۆلیڤیا، بەرازیل، کەمبۆدیا، کەنەدا، چیلی، چین، کۆلۆمبیا، کۆستەریکا، کرواتیا، کووبا، کۆماری چیک، دینیمارک، کۆماری دۆمینیکەن، تەیمۆری ڕۆژھەڵات، ئیکوادۆر، میسر، سلڤادۆر، ئیسیووپیا، فینلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، گانا، یۆنان، گواتیمالا، هایتی، هۆندووراس، هندستان، ئیندوونیسیا، ئێران، ئێراق، ئێرلەندا، ئیتالیا، جەمایکە، ژاپۆن، کینیا، کووەیت، لوبنان، لیبێریا، مەقدۆنیا، مالیزیا، مۆریس، میکسیک، مەغریب، ماینمار، نیبال، هۆڵەندا، نیو‌ زیلاندا، نیکەڕاگوا، نەیجیریا، پاکیستان، خاکی داگیرکراوی فەڵەستین، پاپوا گێنی نوێ، پەنەما، پاڕەگوای، پیروو، فیلیبین، پۆلەندا، پورتووغال، پۆرتۆ ڕیکۆ، رۆمانیا، ڕووسیا، سربیا، سینغافوورا، سلوڤاکیا، باشووری ئەفریقا، سپانیا، سیریلانکا، سوودان، سووید، سویسرا، سووریا، تاجیکستان، تانزانیا، تایلاند، تونس، تورکیا، ئیمارات، بریتانیا، ئەمریکا، ئۆرۆگوای، ڤەزووێلا، ڤیتنام وزامبیا.

دانیشتنەکان وەردەگێڕدڕێنە سپانی، فەرەنسایی، ئەڵمانایی، ئیتالیایی، پورتوغالی، ڕووسیایی، ئۆردۆ، چینی، وعەرەبی، وبەمە ئەم ڕووداوە بەڕاستی دەبێتە ڕووداوێکی نێونەتەوەیی تاک لە جۆری خۆیدا.

ئایە ئارەزووی سەیرکردن وبەشداری کردنت هەیە لە زانکۆی نێونەتەوەییی مارکسی‌خواز #IMU22 لەگەڵ شۆڕشگێرانی دیکەی وڵاتەکەت؟ لەوانەیە ئێمە خولێکی سەیرکردن ڕێکبخەین نیزیک لە تۆ. هەڤاڵانی ڕەوتی نێونەتەوەییی مارکسی‌خواز (IMT) لە سەرتاسەری گۆی زەوییەوە دێن تاوەکوو کەمپ وخولی سەیرکردن ڕێکبخەن لە هەموو کیشوەرێکدا – کە هەندێکیان سەدەها هەڤاڵی تێدا ئامادە دەبێت.

لە بریتانیا، بۆ وێنە، مارکسی‌خوازان میوانداری خولی زیندوو دەکەن لە لەندەن، بریستۆڵ، برمینگهام، شیفڵد، مانجستەر وئەدینبۆرگدا!

لە سویسرا، هەڤاڵان کەمپ دەکەن لە شاخەکانی ڤالێس ڤالی لە ٢٣-٢٨ تەمووز – لە ئێستادا ١٥٠ هەڤاڵ پیلانی ئامادەبوونیان هەیە وچێ هەیە بۆ زیاتریش!

لە سوید، کەمپێکی خولی سەیرکردن ڕێکخراوە لە شاری مۆتالا، کە هەڤاڵان لە کامبینە وڕەشماڵدا دەمێننەوە لە پشووی کۆتایی هەفتەدا.

ڕووداوەگەلەی هاوشێوە ڕوودەدات لە ئەمریکا، پاکیستان، میکسیک، دینیمارک، باشووری ئەفریقا، وزۆر زیاتریش! ئەگەر تۆ ئارەزووت هەیە لە بەشداری بوون، پەیوەندیمان پێوە بکە، هێڵمان بدەرێ بزانین تۆ لە کوێی، وئێمەش دەتپێوەستینە نیزیکترین ڕێکخەر لە تۆ!

نیزیکەی ٦٠٠٠ کەس بەشدار بوون لەدواهەمین زانکۆی نێونەتەوەییی مارکسی‌خوازەکەمان لە ٢٠٢٠ــدا، وزۆر کەس لەوانەی ئامادە بوون لە جاری ڕابردوو هاوبەش بوونە لەگەڵمان تاوەکوو ئەم بیرۆکەگەلە بخەنە کاردا. با زانکۆی نێونەتەوەییی مارکسی‌خواز (#IMT22) لەوەش گەورەتر بکەین، وهەنگاوێکی دیکە بنەین بەرەو بنیاندنانی هێزێکی مارکسی‌خواز کە بتوانێت دەستێوەردان بکات لەو ڕووداوەگەلە دراماتیکیانەی لەبەر چاوماندا دەردەکەون وڕێگایەک پێشکەش بکات بە مرۆڤایەتی بۆ ڕزگاربوون لەو هۆڤایەتییەی سەرمایەداری پێشکەشی دەکات – هەر ئێستا خۆت تۆمار بکە!

کۆتا خشتەی کات

[هەموو ئەو کاتانەی ئاماژەیان پێ کراوە کاتی هاوینەی بریتانیایییە]

شەممە ٢٣ تەمووز

١٣:٠٠ دیدگاگەلی جیهانی: جەنگ، قەیران وشۆڕش – ئاسایییەکە نوێکە

یەکشەممە ٢٤ تەمووز

١٣:٠٠ مارکسی‌خوازی وهونەر: لابردنی کۆت وبەندی سەرمایەداری لەسەر کەلتووردا

١٧:٣٠ بیردۆزی بەهای کرێکاری: سەرچاوەکانی ئابووریی مارکسی‌خواز

١٧:٣٠ ڕۆشنگەری وخەبات بۆ بیرکردنەوەیەکی ژیردارانە

١٧:٣٠ چۆن مارکس مێژووی دروستکرد: گەشەسەندنی ماتریالیزمی مێژوویی

دووشەممە ٢٥ تەمووز

١٣:٠٠ خوێن وزێڕ: داگیرکردنی سپانیا بۆ هەردوو ئەمریکاکە

١٣:٠٠ مارکسی‌خوازی، پارە وهەڵاوسان

١٣:٠٠  بیردۆزی زانیاریی مارکسی‌خواز: چون ئێمە شت دەزانین؟

١٧:٣٠ شۆڕشی هەمیشەیی لە ئۆروپا: ١٨٤٨

١٧:٣٠ کەلەپووری شۆڕشیی ڕۆزا لوکسمبۆرگ

١٧:٣٠ کێبڕکێ، قورخکردن وپیلاندانان: بازاڕ دژ بە هاوبەشی‌خوازی

سێشەممە ٢٦ تەمووز

١٣:٠٠ ستەم، کەلەپوور وخاوەندارێتی تایبەت: مارکسی‌خوازی وخێزان

١٣:٠٠ جەنگی ناوخۆیی ئەمریکا: شۆڕشی دووەمی ئەمریکا

١٣:٠٠ دیالیکتیکی سروشت: مارکسی‌خوازی وزانستی هاوچەرخ