الرئيسية / بەشی کوردی / کوردستان / هەموو هێزەکان دەڕژێنە ملی کوردی ئێراق

هەموو هێزەکان دەڕژێنە ملی کوردی ئێراق

ئەم وتارە کە هەڤاڵ (حەمید عەلی‌زادە) نووسیوێتی باسی ئەو ڕووداوەگەلە دەکات کە دوای ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧ـــی کوردستان ڕوویان دا، و ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو هێزەکان نەوەک تەنها ئێران و حەشدی شەعبی وەکوو هەندێک کەس دەڵێن، کۆبوونەوە لەسەر کورد. و چۆن کورد دەچەوسێنرانەوە و گاڵتەیان پێ دەکرا لەلاین زلهێزەکانەوە لەکاتی جەنگدا و دوای هەر بەسادەیی فڕیدەدران. هەڤاڵ حەمید ڕوونیدەکاتەوە کا تاکە هاوڕێی کورد کرێکاران و کەساسانی وڵاتەگەلەی دراوسێن، کە بۆ خۆیان دوژمنی چینە دەسەڵاتدارەکانی خۆیانن.

ملیۆنەها کورد لە دووشەممەی ڕابردوودا دەنگیان دا بۆ جیابوونەوە لە عێراق و دانانی وڵاتێکی سەربەخۆ. بەپێی ڕێکخراوە فەرمییەکان، ٩٢.٧٣% دەنگدەران پشتگیری سەربەخۆیی کوردیان کردووە و ڕێژەی بەشداریبوون ٧٢.١٦%ــــبوو. زۆرینەیەکی زەبەلاح لە کوردانی عێراق بەڕوونی دەریانخست کە هەست بە هیچ بەیوەندییەک ناکەن لەگەڵ حکوومەتە نیمچە تایەفییەکەی عێراق ناکەن.

حکوومەتی ناوەندی عێراق، لەگەڵ ئێران و تورکیادا، سنوورەکانی خۆیانیان داخست لە ناوچەکە و ئەمەش هەموو چوارچێوەکەی بڕی لە جیهانی دەرەوەدا. بەدرێژایی جەند هەفتەی ڕابردوو، حکوومەتی ناوەندی عێراق، لەگەڵ یەکەکانی حەشدی شەعبی شیعە و ڕژێمی ئێراندا، بە پەلە مەڕاسیم و پڕیاریان دەردەکرد کە ئیدانەی ڕیفڕاندۆم دەکات. حکوومەتی عێراق بڕیاری دا کە ڕیفڕاندۆم نایاسایییە، بە وتەی دەستوور، بەڵام هەمان حکوومەتی بەغدا بوو کە چەند ساڵە نەیهێشتووە ئەو پارەیەی کە تەرخان کراوە بۆ کوردستان لە بودجەی نیشتمانی عێراقدا سەرف بکرێت.

لەهەمان کاتدا، هەر سێ هێزەکە زنجیرەیەک لە مانۆڕی سەربازییان کرد بە مەبەستی تۆقاندنی کوردان. پەرلەمانی عێراقیش هێڵی دایە سەرۆک وەزیران (حەیدەر عەبادی) کە لەشکر بنێرێتە کەرکووک کە ناوچەیەکە ناکۆکی لەسەرە، و شوێنێکە بۆ هەندێک لە گەورەترین نەوتەجاڕەکانی جیهان. تورکیاش هەڕەشەی کرد کە کڕینی نەوت ببڕێتەوە لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

جێی سەرسوڕماندن نییە کە جەاماوەرە کوردییەکان دەیانەوێت جیابنەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەند. ساڵانێکە لە سزا و جیاکاری لەلاین حکوومەتەی ناوەندەوە، لە ڕیتۆریک و سیاسەتی تایفەگەری، کە ئیمپریالیزمی ئەمریکایی وهێزەکانی دیکە کە شەڕ لەسەر کۆنترۆڵ کردنی عێراق دەکەن هانیانداوە، ئەمەانە نیشانەیان جێهێشتووە. ڕاپرسییەکی نەتەوەیی نوێ لەلاین کۆمبانیای (موستەقیلە) بۆ تۆژینەوە کردن (AFR)ــەوە کراوە بەوە گەیشت کە ٩٥% کوردی عێراق وا دەزانن کە حکوومەتی عێراق بە لایەکی هەڵەدا دەڕوات. نەوە تازەکەی کوردی عێراق، کە زۆربەیان فێری عەرەبی نەکراون، خۆیان بە عیراقی دانانن. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ئەوان حکوومەتی ناوەند وەکوو هێزێکی دواکەوتوو دەبینن کە ئەوان هێچ کاریگەرییەکیان بەسەرییەوە نییە.

ساڵانێکە عێراق – و دووایی سووریاش – بووەتە ماڵێک بۆ جەنگە ئیمپریالییەکان لەنێوان هێزەکانی ناوچەکەدا. ڕژێمی ئۆردوغان لە تورکیا ساڵانێکە پشتگیری بەرزانی دەکات، لەلایەکەوە وەکوو ئامرازێک بۆ کاریگەریکردن لەسەر بەشەکانی دیکەی عێراق و لەلایەکی ترەوە وەکوو ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی بزووتنەوە پارتیزانە چەپڕەوەکەی کوردی، پەکەکە. ئۆردوغان هیچ کێشەیەکی نەبوو لەگەڵ یاریکردن بە ناسیونالیسمی کوردی ڕاستڕەوی تا ئەو کاتەی لە سنوورێکی دیاریکراوە بمێنەێتەوە. بەڵام کوردستانێکی سەربەخۆ دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ گرینگیدانەکانی ئۆردۆغان لەبەر ئەوەی کوردی تورکیا هاندەدات و کاریگەری تورکیا کەمدەکاتەوە لە عێراق بە گشتی، لە ئەنجامدا زیاتر دەخزێتە ناو بواری کاریگەری ئێرانەوە.

ئێران بۆ خۆشی ژمارەیەکی گەورەی دانیشتوانی کوردی زۆرلێکراوی هەیە کە سۆزبەخشن بۆ خەباتی هاوڕێ کوردەکانیان لە عێراق، سووریا و تورکیاش. ڕژێمی ئێران دەیەوێت دوور بێت لە هیچ شتێک کە لەوانەیە جوڵانەوەیەک دەستپێ بکات لەنێو کەمینە زۆرلێکراوەکانی خۆیدا. بەڵام ئەمە قەد ئێرانییەکانی نەوستان لەوەی هان دانی ناسیۆنالیزمی کوردی بکات لە عێراق – هەردوو بەرزانی کە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە (KDP) و تاڵەبانی کە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە (PUK) – لە ڕابردوودا، وەکوو ئامرازێک بۆ لاوازکردنی ڕژێمی عێراق. تەنانەت ئەمڕۆش، هێزە پشتگیریکراوەکانی ئێران لە عێراق پشت دەبەستنە یەکێتی، گۆڕان و کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) – ڕێکخراوی چەتر کە لەلایەن پەکەکەوە ڕێکخراوە – دژ بە داعش و بەرزانی کە وەکوو بووکەڵەیەکی تورکیا هەڵسوکەوتی کردووە لە ماوەی ڕابردوودا. بەڵام ئاشکرایە، کە ئیرانییەکانیش دەیانەوێت جوڵانەوەکە ڕاگرن لەوی دەستدرێژی بکاتە سەر مەبەستە ڕاستییەکانی خۆیان؛ بەتایبەتی لە ئێستادا کە حکوومەتی ناوەند بۆ خۆی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن ئێرانەوە.

لە هەمان کاتدا، بەڕێز و خانمانەی “دیموکرات” لەوەی کە ناسراوە بە “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی”، بەزەقی ئەو شەڕانگێزییەی دژ بە کورد و مافەگەلە دیموکراتییەکانیان فەرامۆش کرد. لەو کاتەی وتەپێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێزەر نۆرت  (Heather Nauert) “نائومێدی”ــیەکی زۆری دەربڕی لە “ڕیفراندۆمە ناسەقامگیرکەر”ــەکە،  بەتەواوەتی بێ دەنگ بوو لەو چەنگەی کە لەلاین سێ هێزە دراوسێکانەوە ئامادەکراوە دژی گەلی کورد. زۆر سەیرە کە ئەو کەسانەی هیچ ساتێکیان نەفەوتانەوە بۆ ئەوەی ڕەخنە لە ئێران بگرن ئێستا لە ڕیزی کۆماری ئیسلامی و ئۆردۆغانن دژ بە کورد.

بواسطة Spesh531, TUBS – SVG ? عناصرَ أُخِذت مِن ?: وCC BY-SA 3.0 وhttps://commons.wikimedia.org/w/index.php?curid=33619803

ڕۆژاوا هەمیشە دژی مافی چارەی خۆنیووسینی گەلی کورد بووە. لەپێش ڕیفراندۆم شاندێکی دیپلۆماسی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و بەریتانیا چاویان بە سەرۆکی ئێستای حکوومەتی هەرێمی کوردستان (KRG) مەسعوود بارزانی کەوت، تاوەکوو ڕازیبکەن دەنگدانەکە دوابخات و لەجیاتی ئەوە مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی بەغدا بکات “بەبێ گەرەنتی[!]”.  لەڕاستیدا ئەم بەڕێزانە نەیاندەویست دەنگدانەکە دوابخەن، بەڵکوو دەیانویست بەتواوەتی هەڵیبوەشێننەوە، لەبەر “یەکپارچەیی خاکی” عێراقدا. ئەمانە وشەگەلەیەکی گاڵتەجاڕین کە لە دەمی هەمان ئەو کەسانە دەردەچێت کە هەمان “خاک”ــیان داگیرکرد و دواتر دەستیان کردە دامەزراندنی ڕژێمی تایفی شیعی دواکەوتووی مالیکی. ئەو ڕێوشوێنە تایفەگەریانەی کە لەلایەن داگیرکارییەوە جێبەجێ کران بوونە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو عێراقەی ئێمە دەمانناسی.

لەو کاتەی (داعش) سەری هەڵدا لە باشووری کوردستان لە ٢٠١٣ــدا، کوردی عێراق بە قاڵبە جیاوازەکانییەوە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە شەڕی دژ بە ڕێکخراوی ئیسلامی. قەیرانی ناوخۆی ڕۆژاوا، هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکەی بۆ جێ نەهێشت جگە لەوەی پەنا بباتە کورد تاوەکوو بەشە زۆرەکەی شەڕەکەیان بۆ بکات. لەو کاتەی لەشکری بەسەرچووی عێراق لەبرانبەر چەند سەدێک لە شەڕکەرانی داعش تێکشکێندرا، هێزەکان پێشمەرگەی کورد، هەرچەندە پاشە کشێیان کرد، هەر وەک کۆسپێکی تووند مانەوە دژ بە فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە باکووری مووسڵدا. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بووە جێگرەوەیەکی سەرەکی بنەمای ئۆپراسیۆن بۆ ئەمریکا، کاتێک حکوومەتی بەغدا خزییە ژێر کاریگەرییە زیادکەرەکەی ئێران. لە شارە ناکۆکی لەسەر و دەوڵەمەند بە نەوتەکەی کەرکووکیش، هێزەکانی پێشمەرگەبوون کە شارەکەیان برد لەدوای ئەوەی جێشی عێراقی تاوایەوە پاش ڕووبەڕووبوونەوەی بە هێرشەکانی داعش. لەدوای ئەوە، هێزەکانی سەر بە کۆما جڤاکێن کوردستان زۆر گەورەتر بوون. هێزەکانی سەر کۆما جڤاکێن کوردستان نەوەک تەنها بوونە گەورەترین هێزی باکووری سووریا (لەڕێگای ڕێکخراوە ناوخۆیییەکانیان یەپەگە و پەیەدە)ــوە بەڵکوو لەدەوروبەری چیای شەنگال و کەرکووکیش.  کۆما جڤاکێن کوردستان ئەمڕۆ تاکە هاوپەیمانە کە مابێت بۆ ئەمریکا لەسەر زەوی سووریا. بەڵام لەو کاتەی ڕۆژاوا هیچ کێشەیەکی نەبوو لە پەنا بردنە سەر کورد تاوەکوو شەڕی بۆ بکەن، سەربەخۆیی کورد وەکوو هۆکارێکی  ناسەقامگیرکەر دەبینن کە لەوانەیە هەڵوێستی خۆیان و هاوپەیمانگەلەکەیان لە ناوچەکدا لاواز بکات.

نەتەوە “بچووک”ــکان گۆڕانکارییەکی زۆر بچووکن لە یاری و ناکۆکییەکانی نێوان هێزە زەبەلاحەکان. هەموو هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کات بۆ کات، پشتیان بە هێزە کوردییەکان کردوە. هیچ کێشەیەک نییە، کاتێک خوێنی کورد دەڕژێنرێت بۆ پاککردنەوەی ئەو ئاژاوە بەربەرییانەی بە هۆکاری ئیمپیریالیزمییەوە درووستبوونە، یاخود کاتێک کورد دەبێت بە قوربانی لە جەنگە نوێنەرییەکانیان. بەڵام کاتێک هەمان کورد بیانەوێت مافی دیموکراتی خۆیان لە نیشتیمانێک بەکار بێنن، هەموو هێزەکان – لە “دیموکراتی”ــیەکانەوە هەتاکوو توندڕەوترین ئیسلامییەکان- کە هەر دوێنێ بوو ملی یەکتریان دەبڕی، سەنگەرێکی ڕێکخراویان پێکهێنا دژ بە جەماوەرە کوردەکان. تاکە هێزەگەلەی پشتی ڕیفراندۆمیان گرد ڕژێمی ئیسرائیل، کە بەدوای شوێنپێیەک دەگەڕێت تاوەکوو ئێران ناسەقامگیر بکات، و ڕووسیا کە بەدوای ئامرازەگەلەیەک دەگەڕێت تاوەکوو فشار بخاتە سەر “هاوپەیمان”ـــەکانی لە ئێرانیگەلە و تورکەگەلە لە سووریا. بەڵام ئەم بەدەرەگەلە تەنها یاساکە دەسەلمێنن. بەرژەوندییە چینایەتییەکان لەسەروی هەموو ناکۆکی و هاوپەیمانییە لەنێو چینی دەسەڵاتداردا.

بێکومان گەلی کورد ڕزگارکەرێکیان نەدۆزییەوە لە بەرزانیدا. خێڵی بەرزانی زاڵبووە بەسەر جوڵانەوەی ناسیونالیستی کوردی عێراقەوە لە ١٩٣٠ـــیەوە. (مەسعوود) لەدوای مردنی بابی (مستەفا) دەستی بەسەر پارتی دیموکراتی کوردستاندا گرد. حیزبەکە بەسەر ناوچەکانی دهۆک و هەولێری کوردستانی عێراقدا زاڵە و لە مێژوودا بەهێزترین حیزب بووە لە نێوان کوردی عێراقدا لە کاتی درووستبوونییەوە. لە ڕێگای دەسگرتن بەسەر جوڵانەوەکەدا، خێزانی بەرزانی توانی خۆی بەتوندی بچەقێنێت لە پێکهاتەی ئابووری و دەوڵەت لە ناوچەکەدا، و درووستکردنی تۆڕێەکی نیمچە-خێلی گەورە لە چاودێریدا. جگە لە هەموو قسەکانی لەسەر بەرگریکردن لەسەر نەتەوە ستەم لێکراوەکان، بۆ خۆی تۆمارێکی پڕی هەیە لە ستەمکردنی کەمینەگەلێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان.

بۆ بەرزانییەکان کوردستان تەنها پارچە زەوییەکە کە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوندییە تایبەتەکانی خۆیان بەکاری دەهێنن. نهێنییەکی کراوەیە، کە بەرزانی بەشێوەیەکی هەلپەرستییانە، پاشەکشەی بە پێشمەرگەکانی کرد کاتێک داعش هێرشی کردە سەر مووسل. بەرزانی و پشتگیرە تورکەکانی پلانەگەلەی تایبەت بە خۆیان هەبوو دەربارەی مووسل و دەیانویست لەجیاتی لەشکری عێراق شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیدا بکەن. لەپێش سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامیدا، بەرزانی بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە مامەڵەی کرد لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانەگەلە دیموکراتپەروەر و دژەگەندەڵییانە، کە لە کوردستانی عێراقدا سەریانهەڵدا بەهۆی ئەو بەئاگاهاتنەی شۆڕشی عەرەبی. پاشتر لە ٢٠١٥ــدا، لە کاتی قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بڕینەگەلەیەکی زۆر قووڵی کرد لە کرێی کەرتی گشتی لەدوای نەتوانینی بۆ پێدانی مووچە بۆ چەند مانگێک. ئەمانە و زنجیرەیەکی دیکە لە چارەسەرەگەلەی تەقەشووفیانە، کە خەرجی حکوومی بەزۆری کەم کردەوە، بووە هۆکاری زنجیرەیەک لە خۆپیشاندان، کە بەهۆی نەبوونی سەرکردایەتییەوە، هەرگیز بۆ جوڵانەوەیەکی گەورەتر گشتگیر نەبوو. ئاوا، بە بەکارهێنانی شەڕی دژ بە داعش و فشارەکەی حکوومەتی بەغدا وەکوو بەهانەیەک، بەرزانی توانی بەرەنگاربوونەوەگەلەیەکی جدی بۆ دەسەڵاتەکەیدا لابدات.

بە بەکارهێنان شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی وەکوو مەهانەیەک، بەرزانی پەرلەمانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی لەبنچینەدەوە داخست، و درێژایەتی دا بە ماوەی سەرۆکایەتی خۆی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە هەتاکوو ٢٠١٥. لەو کاتەوە، ئەم هاوڕێیە دیموکراتییە مەزنە، بەسادەیی قەبووڵی نەدەکرد واز لە سەرۆکایەتی بهێنێت یاخود بانگ بکات بۆ هەڵبشاردنێکی نوێ کە بەدڵنیایییەوە دەبووە هۆی دابەزاندنی. بەڵام ئێستا کە جەنگ دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە تەواوبوونایە، ئەو هیچ مەهانەیەکی نەماوە. دەگەڵ داڕمانی نرخی نەوت و سزا ئابوورییەکانی حکوومەتی بەغدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان مایەپووچ بووە. ١،٢ ملیۆن کارمەندی مەدەنی، کە هەر لەبنەڕەتدا مووچەکانیان کەم کراوەتەوە لە ٢٠١٥، ئەوە دوو مانگە مووچەیان پێ نەدراوە. لەگەڵ داڕمانی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەگەری گەڕانەوەی پارێزگای کەرکووک بەژێر دەستی بەغدا، پەرهەمهێنانی نەوت – کە تاکە داهاتی ڕاستەقینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە – نزیکەی نیوە دادەبەزێت. بەقورسی لەنێو قەرزدا، حکوومەتی کوردستان لە بەرانبەری قەیرانێکی زەبەلاحەدایە.

بەرزانی بە دیدنی پاشەکشەی دەسەڵاتەکی و ئەو قەیرانەی کە بەڕێوەیە، هەوڵی دا سەرنجی جەماوەری لابەرێت و لەپشت خۆی کۆیان بکاتەوە دژ بە بەغدا. بەڵام بەرزانی پێشتر دۆزی سەربەخۆبوونی چەند جارێکی دیکە بەکار هێناوە لەڕابردوودا، هەرکاتێک تووشی کێشەیەکی خۆجێی ببێت و وەکوو ئامرازێک بۆ دەستکەوتنی چەند  تەنازولێک بۆ خۆی. لە ٢٠٠٥ــدا ڕیفراندۆمێک کە بە پرشوبڵاوی ڕێکخرابوو ٢ ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا، ٩٨% لەگەڵ جیابوونەوە، و هێشتا، هیچ شتێک لەدوای ئەوەدا ڕووی نەدا. تاوەکوو کورد کەمینەیەکی زۆر لێکراو بێت و ئۆپۆزسیۆنێکی ڕوون لەسەر بنەمای چینی کرێکار بوونی نەبێت، بەرزانی دەتوانێت گاڵتەجاڕیانە سوود لە زۆرلێکردنی کورد وەربگرێت تاوەکوو سەرنج لابدات لە دەسەڵاتدارە گەندەڵەکەی خۆی. تەنانەت لەپێش ڕیفراندۆمیش خەریکبوو شێوەی خۆی دەگۆڕی لەژێر فشار و هاندان لەلاین هێزی بیانیدا. لەم حەفتەیەی ڕابردوودا، زیاتر باسی درووستکردنی فیدراسیۆنێکی دەکرد لەجیاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ئەو چەختیشی کرد لەسەر شێوەی “نا-بەستنەوە”ـــی ڕیفراندۆمەکە. ئەمە تەنها ئەو گومانەگەلەی زۆر لە کورد هەیانە دژ بە بەرزانی دەسەلمێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، لەبەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەماڕۆیەی بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە، زۆر کەس، کە هەر دەنگشیان نەداوە، لەدەوری کۆبوونەوە و بەردەوام دەبن لەوە.

خێڵی بەرزانی سێودوو ناکات لە فرۆشتنی هیوا و ئاواتەکانی گەلی کورد وەکوو چۆن چەند جارێکی دیکە وای کرد. گەلی کورد ناتوانێت بڕوا بە بەرزانی بکات. ئەوان جۆرێکی دیکەی سەرکردارییەتییان پێویستە، جۆرێک کە لەسەر بنمای بەرژەوندییەکانی کرێکارانە نەوەک هەڵبژاردەیەکی گەندەڵی دەوڵەمەند.

ئەوان ناتواننیش بڕوا بە چینەگەلە دەسەڵاتدارەکانی دیکەی ناوچەکەشدا بکەن. تورکەکان، ئێرانییەکان و هتد. کورد بەکاردەهێنن لەوکاتەی لە بەرژەوندی خۆیان بێت کە وا بکەن، و دوایی فەرامۆشیان دەکەن کاتێک بەرژەوندییەگەلەکەی خۆیان هەڕەشەی لێدەکرێت. هەمان شت دەڕوات بەسەر هێزە ئیمپیریالییە گەورەکان، وەکوو ئەمریکا و ئۆروپایییەکان، و ڕووسییەکانیش. لە ڕۆژێکدا پشت دەبستنە کورد، وەکوو چۆن لە جەنگی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی، و لە بەیانییەکەیدا غەیانەتییان لێدەکەن. ئەمڕۆکە هەردوو ڕووسیا و ئیسرائیل بە سوودبەخشی دادەنەن کە پشت بە کورد ببەستن، بەڵام کاتێک ئاوا نامێنێت، ئەوانیش غەیانەتییان لێدەکەن.

لەکۆتایدا هەموو هێزەکان، هەردوو هێزەگەلەی ناوچەکە و جیهانیش، بەرەیەکی یەکگردوو پێکدەهێنن دژ بە جەماوەرە کوردییەکان ئەگەر هەڕەشە لە بەرژەوندییەکانیان بکەن لە ناوچەکەدا. گەلی کورد تەنها دەتوانێت بڕوا بە هێزی خۆی بکات. لەوکاتەی سەرکردە ترسنۆکەکان هەرگیز سێودوویان نەکرد لە فرۆشتنی جەماوەرەکان، گەل جار لەدوای جار پێشانی دا کە ئامادەیە شەڕکەن و بکوژرێن لەپێناو مافی خۆی. تاکە هاوپەیمانی ڕاستەقینە کە کورد بتوانێت بیدۆزێتەوە کرێکاران و کەساسانی عێراق، ئێران و تورکیان کە بەدەستی ڕژێمەکانی خۆیانەوە چەوسێندراونەتەوە.

حەمید عەلی‌زادە
29/09/2017

وەرگێرانێک لە دەقی ئینگلیزی

All the powers gang up against Iraqi Kurds