الرئيسية / بەشی کوردی / فیدیۆکان / سووریا، تورکیا و زۆرداریی سەر کورد [ڤیدیۆ]

سووریا، تورکیا و زۆرداریی سەر کورد [ڤیدیۆ]

لەم دوایییانەدا دەبینین چۆن دەوڵەتی تورکیا تۆپبارانی دهۆک، ئامەد و چەند شارانێکی کوردیی دیکە. ئەمە کەتوارەکەیە، بەڵام مەبەست لە تێگەیشتنە لێی. ڕوونە کە سەرمایەداری تورکیا ناکرێت نە لەگەڵ پەکەکە و نە لەگەڵ هیچ جۆرە بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی کوردیدا بژی. بەڵام خاڵەکە ئەوەیە کە پەکەکە هیچ شتێک ناکات تاوەکوو بەڕاستی لەدژی دەوڵەتی تورکیادا بجەنگێت.

ئەوان زۆریان پێ دەکرێت، بەڵام جێبەجێی ناکەن. تەنها بە پارتیزان مەحاڵە لە تورکیا ببەیتەوە. و نەتەوەپەرستیی کوردیش کارێکی بێهوودەیە.

ئەوەی پێویستیان نێونەتەوەیێتییەکی شۆڕشگێڕانەیە و بینیاتنانە لەنێو کرێکارانی ئێراق، تورکیا، سووریا و ئێران. و بەتایبەتی چینەکەی تورکیادا.

وەلێ پەکەکە بڕاوای بە جەماوەران نییە. لەبری بینیاتنانی هێزی ئێمە لەنێو جەماوەرە شۆڕشگێڕەکاند، پشت بەستۆتە ئەوەی لەگەڵ ئەم یا ئەو چینی دەسەڵاتداردا ڕێک بکەوێت. لە تورکیا تەنانەت گفتوگۆیان لەگەڵ ئەردۆغان دەکرد بۆ چەند ساڵێک. و ئۆجەلان بیردۆزێک کامیۆنالیزمیشی هەبوو. لە لەڕاستیدا واتاکەی ئەوە بوو کە ئەوان ئامادەن بەهاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا بژین!

لە ئێراق ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێراندا کرد. لە سووریا لەگەڵ ئەمریکا و ئێستاش لەگەڵ ڕژێم ئەسەد ڕێککەوتنیان ئەنجام دا. کەواتە لە هەموو شوێنێک ئەوان هەوڵی چێکردنی هاوپەیمانییان داوە لەگەڵ هەر کەسێک بێت جگە لە جەماوەران نەبێت. ژمارەیەک لە بزووتنەوەگەلێکی شۆڕشگێرانە هەبوون لەم وڵاتانە کە پەکەکە دەیتوانی خۆی پێوە پەیوەست بکات، بەڵام نەیکرد. لەجیاتیدا پشتیان بە گتفوگۆ و هتد. لەگەڵ ڕژێمەکاندا بەست.

ئێستاکە بزووتنەوەگەلێک نوێ خەریکی کوڵاندندان لە تورکیا و ئێراندا. پەکەکە دەشێت بانگخوازی ئەمانە بکات. بەڵام ئەو گۆشەگیری ژێر ناوی ناسیونالیزمی کوردی هەڵبژاردووە. ڕاستی ئەم پرۆسەیە ئەو بێمتمانەیییە تەواوەکەیان لە جەماوەراندا. و هەلومەرجێک هەمەجۆر ڕێگە دەدەن بەوەی لە دهۆک و ئامەد و ڕۆژاڤاش دەیانبینین. هێرش هێرش لەدوای یەکدا.

گەلی کورد گیان فیدایە بەڵام، سەرکردەکانیان تەنها بەرەو ڕووداوی جەرگبڕ بەڕێیان دەبەن. ئەمە شتێکی تازە نییە. ستالینیستەکان و چاکسازیخوازەکان ئەم کارانەیە چەند جارێکیش لە چەند وڵاتانێکی جیاوزیشدا دووبارە کردە. کاتێک لەمە تێگەیشتین، لە هەمان کاتدا لە ئەرکەکەی سەر شانیشمانیش تێدەگەین. بنیاتنانی ڕابەرێتییەکی شۆڕشگێڕانەی مارکسیخواز. کە لە مشتێک لە لاوان دەست پێ دەکات. و ئەم بابەتانەیان بۆ ڕاڤە بکەین. لە هەموو گرنگتر لە کوردستان ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە بەرتەسکی نەتەوەپەرستیی کوردی شیبکەینەوە.

گەلی کورد مافی بوونی نیشتیمانێکیان هەیە. وەلێ ئەرکی سەرەکی مارکسیخوازە کوردەکان ئەوەیە کە شیبکەنەوە کە کرێکاران و هەژارانی کورد خاڵی هاوبەشیان زۆر زۆرتر لەگەڵ کرێکارانی دیکە لەوەی لەگەڵ سەرمایەداران، ئاغاکان و سەرۆک هۆزەکانی کورد هەیانە. و ئەوەی کە تاکە ڕێگا بۆ ئازادی لەڕێی تێکۆشانێکی یەکگرتووی هەموو جەماوەرە چەوسێنراوەکانە دژ بە دەسەڵاتداران.