لەم گرتە ڤیدیۆیە هەڤاڵ حەمید عەلیزادە، سەرکردەیەک لە ڕەوتی نێونەتەوەییی مارکسیخواز باس لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بەگشتی، تیایدا شیکاری بۆ ئەو پرۆسە قووڵانە دەکات کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، هەروەها سەر دۆزی کورد، شۆڕشی ڕۆژاڤا و خەباتی کورد لە تورکیا و سووریا، و ڕوونی کردەوە کە تاکە هاوپەیمانی متمانەپێکراوی گەلی کورد چینی کرێکار و جەماوەری گشتیی چەوساوەی ناوچەکەیە، و کە تاکە ڕێگەچارەی مومکین بۆ نەهێشتنی ئەوەی گەلانی ناوچەکەدا بەدەست قۆزانەوە و ستەمکاریی نەتەوەیی و جەنگەکانەوە دەیناڵێنن، شۆڕشی سۆسیالیستییە، کە مەرجە بابەتییەکانی پێگەیشتوون، بەڵام ئەوەی کەمی هەیە بۆ ئەوەی سەربکەوێت، سەرکردایەتییەکی شۆڕشگێڕانەیە کە بەرنامەیەکی مارکسیخوازیی نێونەتەوەیی هەبێت، و ئەمەش ئەو ئەرکەیە کە دەبێت دەست بکەین بە کردنیدا. هەرچەندە چوار ساڵ بەسەر پێشكەشكردنی ئەم تێهەڵچوونەدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستاش بەهرەمەندە بەهەموو پەیوەستنێک لە تێگەیشتن لە بارودۆخی ناوچەكەمان و ئەركەكانی بەردەم گەنجانی شۆڕشگێڕی ئەمڕۆ.
الرئيسية / بەشی کوردی / فیدیۆکان / حەمید عەلیزادە: ئیمپریالیزم و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست [ڤیدیۆ]